نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شۆفێرى تایبەتى ئاکام عومەر لەماڵەکەى خۆى کوژرا

شۆفێرى تایبەتى ئاکام عومەر لەماڵەکەى خۆى کوژرا

ئەمڕۆ هەواڵی گیانلەدەستدانی ھێمن ھورمز محەمەد ئەمین كە شۆفێری تایبەتیی ئاكام عومەر، فەرماندەی پێشووی هێزی كۆماندۆی یەكێتی بوو، بڵاو بووەوە، بەڵام چۆنیەتی گیان لەدەستدانەكەی تاكوو ئێستا لێڵ و نادیارە.

شەوی ڕابردوو تەرمی شۆفێرە تایبەتەكەی ئاکام عومەر، فەرماندەی پێشووی ھێزی کۆماندۆی یەکێتی بە ناوی (هێمن هورمز محەمەد ئەمین) لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سلێمانی بە کوژراوی دۆزراوەتەوە.

هەندێک سەرچاوەی نافەرمی باس لەوە دەکەن، گوایە شۆفێرە تایبەتەكەی ئاكام عومەر بە فیشەكێكی تاپڕ گیانی لەدەست داوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە منداڵە تەمەن پێنج ساڵەکەی دەستكاریی چەكەكەی كردووە و فیشەكێك دەرچووە و بەر سنگی كەوتووە و بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و پاشان گیانی لەدەست داوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *