نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / کۆنگرێسى ئەمریکا بڕیارى بەتیرۆر ناساندن بافڵ تاڵەبانى دەدات

کۆنگرێسى ئەمریکا بڕیارى بەتیرۆر ناساندن بافڵ تاڵەبانى دەدات

كەناڵی (وەن نیوز)ی عێراقی لە راپۆرتێكدا، لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگەدارەوە بڵاو كردەوە كە بەهۆی ئەوەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی لەگەڵ سەركردەكانی پەكەكەدا خەریكی بازرگانیكردنە بە مادەی هۆشبەر و بازرگانیكردن بە مرۆڤ و چەك و قاچاخچێتی بە دۆلار و سپیكردنەوەی پارە، ئەگەری زۆرە بخرێتە لیستی تیرۆرەوە.
سەرچاوەكان بە كەناڵە عەرەبییەكەیان راگەیاندووە كە بافڵ تاڵەبانی نەك هیچ هەستێكی نەتەوەیی نییە بۆ گەلی كوردستان، بەڵكو لەگەڵ پەكەكەدا دژی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان كار دەكەن و هاوكاریی پیلانگێڕان لەلایەن دوژمنانی كورد دەكەن.
هەروەها كەناڵەكە باس لەوە دەكات كە بافڵ تاڵەبانی لە ناو هەرێمی كوردستاندا، خەریكی دژایەتیكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و سەرپەرشتیی گرووپی تاوانكاری و كاری مافیاگەری دەكات.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *