
ناوەکانیان لەگەڵ زانیارى ورد لە کۆمێنتە
قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکوومەت چەند مانێگکە تۆراوە ،لە ڕێگەى دوو تیمى ڕۆژنامەنووس و چالاکوانى ژنانى سەر بەیەکێتى دەستیان کردووە بە هەواڵ و نوسینى چەواشەکارى لە میدیاکان دژى سەرۆک وەزیرانى کوردستان، پاداشتەکە لە ٥٠ دۆلارەوە بۆ ٢٠٠ دۆلارە.
بەپێ ئەو زانیاریەى دەستى چرکە کەوتووە،بەسەرپەرشتی خاتوو ژوان سابیر بەرپرسی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی (ئاشتی عەبدوڵا، دیلان عیزەدین، تەوار عادل، خونچە خورشید، فرمێسک محەمەد،بۆ ئەوە قسە لەگەڵ ئەو ژنە نوسەر و چالاکوانانە بکەن کە دەیانناسن یان لەرێگای هاوڕییانی.
هەر بەپێ زانیارییەکان، ئەو تیمە ئیشیان ئەوەیە لەگەڵ ژنە چالاکوانەکانى یەکێتى ،قسەدەکەن بە مەبەستى نوسینى بابەتى چەواشەکارى لە فەیسبووک و ڕۆژنامە و ماڵپەڕە کوردى و عەرەبى و ئنگلیزییەکان، بۆ ئەوەش پارەیەکى زۆر تەرخانکراوە.
زانیارییەکانى چرکە ئاوایە، نوسین لە فەیسبووک ٥٠ دۆلار پاداشتە نوسین لە ڕۆژنامە و ماڵپەڕى کوردى ١٠٠ دۆلار پاداشتە نوسین لە ڕۆژنامە و ماڵپەڕى عەرەبى ١٥٠ دۆلار پاداشتە، نوسین لە ڕۆژنامە و ماڵپەڕى ئینگلیزى ٢٠٠ دۆلار پاداشتە.
قوباد تاڵەبانى لەکاتێکدا ئەو پارە زۆرە بەهەدەر دەدات لە هەواڵ و نوسینى درۆ، بانکەکانى سلێمانى خاڵى کردووەتەوە لە پارە و هەموو داهاتى ناوخۆش ڕەوانە دەکرێ بۆ دەباشان ، خەڵکى هەژار و فەرمانبەر و خانەنشین بۆ جەژن مووچەیان پێنەداون.