نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌رۆك بارزانی جه‌ژنی چارشه‌مبا سۆر له‌ خوشك و برایانی ئێزیدی پیرۆز ده‌كات

سه‌رۆك بارزانی جه‌ژنی چارشه‌مبا سۆر له‌ خوشك و برایانی ئێزیدی پیرۆز ده‌كات

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند “بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی (چارشەمبا سۆر)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم”.

سه‌رۆك بارزانی ڕاشیگه‌یاند ” هیوادارم هەموو بۆنە و جەژن و خۆشییەكانیان لە كەشێكی ئارام و پڕ لە ئاسوودەیی بەڕێ بكەن”.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌ی سەرۆك بارزانییه‌ بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی (چارشەمبا سۆر):-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی(چارشەمبا سۆر)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.

هیوادارم هەموو بۆنە و جەژن و خۆشییەكانیان لە كەشێكی ئارام و پڕ لە ئاسوودەیی بەڕێ بكەن و كۆتایی بەو ئێش و ئازارانە بێت كە لە ڕابردوودا بەهۆی زوڵمی تیرۆریستان و ئاوارەیی و دەربەدەریدا بینیویانە.

بمێنن لە خێر و خۆشیدا

مسعود بارزانی

18ـی نیسانی 

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *