نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و میری ئێزدییان جەخت لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکەنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و میری ئێزدییان جەخت لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکەنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و میری ئێزدییان جەختیان لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال کردەوە بۆ ئاساییکردنەوەی دەڤەرەکە لە پێناو ئاوەدانکردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە (16ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان کرد و لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئێزدییان و رەوشی دەڤەری شنگال بەتایبەتی کرا.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماف و داخوازییەکانی ئێزدییان، جەختیشی لە گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و گرووپە چەکدارییە نایاساییەکان و ئاساییکردنەوەی دەڤەرەکە کردەوە لە پێناو ئاوەدانکردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

میری ئێزدییان سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی بەردەوامی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێزدییان و کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکانیان و گرنگیدان بە رۆڵی ئێزدییان لە دامەزراوەکانی حکومەت دەربڕی.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *