
سه‌رچاوه‌كه ئاشکرای کرد كه جێگرى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگریى توركیا له به‌غدا، زۆر له رەفتارەکانی یه‌كێتی نیگه‌ران بووه و به قوباد تاڵهبانىی گوتووه: “ئێوه خاوه‌نى به‌ڵێنه‌كانى خۆتان نه‌بوون له‌گه‌ڵ توركیادا.” له بەرامبەریشدا قوباد تاڵه‌بانى به‌ڵێنى زۆرى به (مۆتلۆتوكا) داوه سه‌باره‌ت به ڕیشه‌كێشكردنى په‌كه‌كه له زۆنى سه‌وز.
هەر به‌پێى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، لایه‌نى توركى به قوباد تاڵه‌بانییان گوتوو: “ئێوه پێش 8ى تهمووز هه‌موو په‌یوه‌ندى و هاوكارییه‌كى یه‌كێتى له بوارى گواستنه‌وه‌ى چه‌ك و بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا، به‌پێى ڕاپۆرته‌كانى خۆتان، خستووتانه‌ته ئه‌ستۆى (لاهوور جه‌نگى) هاوسەرۆکی یەکێتی و توركیا.
هەر به‌پێى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، لایه‌نى توركى نیگه‌رانیى خۆى گه‌یاندووەته یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و قوباد تاڵه‌بانییان ئاگادار كردووەته‌وه، كه بە هیچ شێوەیەک له كردەوهكانى بافڵى براى ناڕازین.
قوباد به‌ڵێنى به لایه‌نى توركى داوه، كه سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تیى كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانى په‌كه‌كه و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانى سه‌ر به‌و حزبه و كۆمپانیاكانیان له زۆنى سه‌وز دابخات و ڕه‌گوڕیشه‌یان له ناوچه‌كه ده‌ربهێنێت، به‌و مه‌رجه‌ى توركیا ئاسمانى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى بكاته‌وه.
به‌پێى زانیارییەكانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، سه‌ره‌ڕاى به‌ڵێنه‌كانى قوباد تاڵه‌بانى، به‌ڵام لایه‌نى توركى واده‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى دیارى نه‌كردووه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە