نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هونەرمەند ئارامۆ لە شەقڵاوە دەستگیر کرا

هونەرمەند ئارامۆ لە شەقڵاوە دەستگیر کرا

بەگوێرەی زانیارییەکانی چرکە، بەهۆی نەدانەوەی قەرز و سکاڵای خاوەن قەرزەوە هونەرمەند ئارامۆ ماوەی دە رۆژە لە قەزای شەقڵاوە دەستگیر کراوە.

لەبارەی دەستگیرکردنەکەشییەوە، ئەو سەرچاوەیە گوتی:  “بەهۆی سکاڵای هاووڵاتیانەوە بوو، كه‌ ئارامۆ قەرزاریان بوو یاخوود بازرگانیان پێکەوە کردووە، بەڵام تاکو ئێستا بڕی تەواوی قەرزەکە دیاری نە کراوە”.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: “کوڕەکەشی لەسەر بابەتی پارە و قەرز پێشتر دەستگیرکرابوو، بەڵام بەر لە 3 رۆژ بە کەفالەت ئازادکراوە”.

محەمەد عەلی، یەکێکە لەو بازرگانانەی کە کاری بازرگانی لەگەڵ ئارامۆدا کردووە، راگه‌یاند، سکاڵام لەسەر ئارامۆ تۆمارکردووە و بری 400 ملیۆن دینارم قەرزار بووە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *