نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەڵامێکی توندی قوباد تاڵەبانی دەداتەوە

وەڵامێکی توندی قوباد تاڵەبانی دەداتەوە

جووتیار عادل:کاک قوباد، جێگری سەرۆکوەزیرانی بندیوارە و مافی ئەوەی نیە بڕیار لەسەر گوتەبێژی حکومەت بدات

وەڵامێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرۆشی دۆخی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستانە و هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە ئاسەواری دوو ئیدارەیی نەمێنێت و بتوانین بە بێ کۆسپ و تەگەرە و بە بێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاووڵاتیانمان بکەین.

بەڵام ئەو لایەنە سیاسییەی کە بەڕێز قوباد تاڵەبانی نوێنەرایەتی دەکات، ڕێگرە لە کاروباری حکومەت و دامودەزگاکانی، هەروەها حکومەتی لە سنووری سلێمانی خستووەتە بن هەژموونی ئەجێنداکانی حیزبەکەی، بەو هۆیەشەوە هاووڵاتییانی ئەو دەڤەرە لە دۆخێکی ناهەمواردان.

بەداخەوە، لە جیاتی ئەوەی کاک قوباد، هاوکار بێت و لە کەناڵەکانی حکومەتەوە چارەسەری کێشەکان بکات، خۆی لە بەرپرسیاریەتی دزیوەتەوە و دەوام ناکات. بۆیە کاک قوباد، جێگری سەرۆکوەزیرانی بندیوارە و مافی ئەوەی نیە باسی حکومەت بکات و بڕیار لەسەر گوتەبێژی حکومەت بدات.

د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٧ی نیسانی ٢٠٢٣

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *