نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یەکێتى وەبەرهێنان هاوڕێ مەلا ستار ٥٠ هەزار دۆلار نادات و بەچەک هەڕەشەدەکات

یەکێتى وەبەرهێنان هاوڕێ مەلا ستار ٥٠ هەزار دۆلار نادات و بەچەک هەڕەشەدەکات

لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوەدراوە: “بە توندی ئەو پەلامارە ناڕەوایەی پەرلەمانتارێكی كوردستان بە ناوی (هاوڕێ مەلا ستار) بە دەیان پاسەوانەوە بۆ سەر وەبەرهێنەرێك ڕیسوا و شەرمەزار دەكەین”.
بەپێی راگەیاندراوێکی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان،بڵاوکراوەتەوە: “وەك لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، بە توندی ئەو پەلامارە ناڕەوایەی پەرلەمانتارێكی كوردستان بە ناوی (هاوڕێ مەلا ستار) بە دەیان پاسەوانەوە بۆ سەر وەبەرهێنەرێكی بەڕێز و بە سومعەی شارەكەمان ڕیسوا و شەرمەزار دەكەین”.
ئەوەش خراوەتە روو: “ئەو كەیسە ماوەی دوو مانگە لای ئێمەیە و هەوڵی چارەسەركردنی دەدەین، بەڵام بەداخەوە ئەو پەرلەمانتارە جگە لەوەی هیچ مافێكی نەبوو، كەچی دەیویست لە ڕێگەی هەڕەشە و چاوسووركردنەوە و زەبر و زەنگەوە بڕی 50 هەزار دۆلار لە كۆی نرخی تەنیا یەك یەكەی نیشتەجێبوون نەدات كە ئەو بڕە بۆ وەبەرهێنەر بڕێكی كەم نییە”.
روونیشکراوەتەوە: “پەرلەمانتار یەكێك لە ئەركەكانی چاودێریكردنی جێبەجێكردنی یاسایە، كەواتە دەبێت خۆی زیاتر لە هەر كەسێكی دیكە، پابەندی یاسا و رێنماییەكان بێت، بەڵام بەداخەوە ئەو پەرلەمانتارە كە بە داخێكی گرانەوە لە یەكێتییەكەی مام جەلالە و هاوەڵزاوای جەنابی كاك بافڵ تاڵەبانیشە، نەك هەر پابەندی یاسا نییە، بەڵكوو ئەو هێز و دەسەڵات و پەیوەندییەی لەگەڵ كاك بافڵی هاوسەرۆكی یەكێتی بۆ هێرشكردن و هەڵكوتانە سەر خەڵكی بەكار دێنێت”.
هەروەها لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: “ئێمە لێرەوە هاوارێك بۆ تەواوی خەڵكی كوردستان دەكەین، تكایە لە دەست مافیا دەسەڵاتدارەكانی شاری سلێمانی ڕزگارمان بكەن، ئێمە لە دۆخێكداین، ئەگەر كار وابڕوات، ناچارین دەست لە وەبەرهێنانەكانمان هەڵدەگرین و پەنا بۆ شاری هەولێر و ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان دەبەین كە تێیدا دەتوانین بە شێوەیەكی سەلامەت، سەرمایەی خۆمان پەرە پێ بدەین و وەبەرهێنان بكەین”.
لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان جەختیشیکردووەتەوە: “دووبارە داوا لە هەموو لایەك دەكەین، ڕێز لە یاسا بگرن و كۆتایی بەم مافیاگەرییە بێنن كە دەرهەق بە وەبەرهێنەران دەكرێت لە سلێمانی”.

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *