
نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەڕەتەقە لە شاری سلێمانی ڕووی دا و بەهۆیەوە دوو كەس بریندار بوون كە دواتر دەركەوت پاسەوانی هاوڕێ مەلا ستار، هاوەڵزاوای بافڵ تاڵەبانیین.
لە ڕوونكردنەوەیەكدا سامان حاجی فایەق، خاوەنی پرۆژەی نیشتەجێبوونی شاری دایک لە سلێمانی رایگەیاند، پێشتر پاسەوانەكانی هاوڕێ مەلا ستار دەستپێشخەرییان كردووە لە تەقەكردن و پاسەوانەكانی ئەوانیش وەڵامیان داونەتەوە. هەروەك گوتیشی: ”پێشتر ئەو پەرلەمانتارە داوای كردووە لە كڕینی شوقەدا داشكاندنی بۆ بكرێت، دوای ئەوەی بۆی نەكراوە، ئەو كێشەی دروست كرد و شەوی رابردووش ئەو پەرلەمانتارە بە خۆی و پاسەوانەكانیەوە هاتنە سەر میوانخانەكەمان، دوای ئەوەی من لەوێ نەبووم، ئەمڕۆ هاتنە سەر پڕۆژەکە.“
هاوڕێ مەلا ستار، بەهۆی ئەو پەیوەندییە خزمایەتییەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی هەیەتی كە هاوەڵزاوایەتییە، زیاتر لە هەر پەرلەمانتارێكی دیكەی یەكێتی بە هێزی چەكدار دەخوڕێت و پشتیوانیكردنی بافڵ تاڵەبانی بۆ مافیاگەری بەكار دەهێنێت.
كه‌ریم عه‌لی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی دەڵێ: “هه‌ر كه‌سێك له‌م شاره دەبینی چه‌كی پێیه و به ئاره‌زووی خۆی ته‌قه ده‌كات، كۆمپانیای سكیوریتی و ئه‌منی پڕه بووه، ئه‌مه كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر تاك به تاكی خه‌ڵكی سلێمانی و كوردستان و به‌داخه‌وه خه‌ریكن عه‌شیره‌ت و عه‌شیره‌تكاری و هێزی چه‌كدار بۆ خه‌ڵك دروست ده‌كەن.
راشیگه‌یاند: ”كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی عه‌سابه و شه‌قاوه په‌یدا بوون، كه خه‌ڵكیان خستووە‌ته دوای خۆیان، بۆیه له كڕینی كیلۆیه‌ك ته‌ماته ره‌نگه ئه‌م شتانه روو بدەن، كه ئه‌مڕۆ له سلێمانی رووی دا، به‌داخه‌وه ده‌بێت چه‌ك و هێزه‌كان كۆ بكرێنه‌وه و هێز له ده‌ست حكوومەتدا بێت.”