نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دادگەیەکی نیویۆرک ترەمپی بەفەرمی تۆمەتبارکرد

دادگەیەکی نیویۆرک ترەمپی بەفەرمی تۆمەتبارکرد

دەستەی سوێندخۆران دەنگیاندا بۆ تاوانبارکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا، بەوەش ناوبراو بو بە یەکەم سەرۆک لە مێژوی ئەمەریکادا کە با تاوانێکدا تاوانبار بکرێت.

شەوی پێنجشەممە دەستەی سوێندخۆرانی کەیسەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا، لە دادگای ناوچەی مانهاتن لە نیویۆرک، ترەمپیان بەفەرمی تۆمەتبار کرد بەوەی لە ساڵی 2016، بەرتیلی بە ستۆرمی دانیاڵس داوە، کە ئەستێرەیەکی پۆڕنە.

دادگای مانهاتن لێکۆڵینەوەی کردوە لە پێدانی 130 هەزار دۆلار لەلایەن ترەمپەوە بەو ئەستێرەیەی فیلمی پۆڕن لە ساڵی 2016.

بەو بڕیارە ترەمپ دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا لە مێژودا کە لەلایەن دادگاوە بەفەرمی تۆمەتبار بکرێت.

ترەمپ لەبارەی تۆمەتەکانەوە وتی: ئەمەی کە دەگوزەرێت فشاری سیاسیی و دەستوەردانە لە هەڵبژاردنەکان.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *