نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شاخەوان عەبدوڵا، بڕیارێکى پارێزگارى ناشەرعى کەرکووکى ڕاگرت دژ بە فەرمانبەرانى کورد

شاخەوان عەبدوڵا، بڕیارێکى پارێزگارى ناشەرعى کەرکووکى ڕاگرت دژ بە فەرمانبەرانى کورد

شاخەوان عەبدوڵا: بڕیارێکى پارێزگارى ناشەرعى کەرکووکى ڕاگرد دژ بە فەرمانبەرانى کورد

دوای ئەوەی راكان سەعید پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک بە نووسراوی ژمارە (5506) لە رۆژی 2.3.2023، هەوڵی دا 47 فەرمانبەری كورد لە فەرمانگەكانی كەركووك دەربكات و كۆتایی بە ڕاژەكانیان بهێنێت، د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دوای چەند ڕۆژێك لە نووسراوێكدا بۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكوومەتی فیدراڵی، فەرمانی بەردەوامی ڕاژەی بۆ دەركردن.
بەم شێوە، لە ڕێگەی فەرمانەكەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانەوە، 47 فەرمانبەرە كوردەكە لە جێگای خۆیان دەمێننەوە و بەردەوام دەبن لە خزمەتی هاووڵاتییانی شاری كەركووك.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *