
یەکێتیی بە ڕێبەرایەتى قوباد و تاڵەبانى ناوەکەى دەکرێ بە یەکێتى حەشدى شەعبى
یەکێتى نیشتیمانى کوردستان ئەو حزبەى هەزاران ڕۆڵەى گەلى کوردى داوە بە کوشتن لە ژێرناوى کوردایەتى و بەڵام بۆ لە ئەمڕۆدا دەرکەوت ئەو حزبە هەژموونى عێراقى شیعەگەرایی بەسەریدا زاڵە و چالاکییەکانى دژ بە گەل و خاکى کوردستانە لە بەرژەوەندى عەرەبى شیعەى عێراق، بەسەرۆکایەتى بافڵ و قوباد کوڕانى تاڵەبانى کۆچکردوو.
یەکێتى لە ساڵى ٢٠١٧ لە ڕێکەوتنێکى خیانەت کارانەدا ، ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانى ڕادەستى سوپا و حەشدى شەعبى کرد، تەپڵى کەوتنى هەولێرى لێدەدا لە ڕێگەى میدیا فەرمییەکانییەوە بەڵام پێشمەرگەى کوردستان بە سەرۆکایەتى سەرۆک بارزانى لوتى حەشد و یەکێتى شکاند.
دەبێت چە شانازێک بێت بۆ حزبێکى کوردى شاگەشکەى ئەوە بوبێت کە قەوارەى دەستوورى کوردستان نامێنێت و دەڕۆنەوە باوشى عەرەبى شیعە وەک مووژدە لە میدیاکانییەوە ، بۆ هاونیشتیمانیانى کوردستانى بڵاو دەکاتەوە، چاودێرانى سیاسى بە مەترسى جدى دەبینن چەند بازرگانێکى سیاسى حکومڕانى جوگرافیاى کوردستانبن هەموو هەوڵیان خیانەت و تیرۆبێت بەرامبەر گەلەکەمان.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە