
حوسێن کەلاری، کادیری پێشكەوتووی پارتی راگەیاند: ”گرووپێكی یەكێتی پێشینەیەکی مێژوویی لەگەڵ کوشتن و تۆقاندن و تیرۆرکردن هەیە بە جۆرێك كە خۆشیان ناتوانن حاشا لەوە بکەن کە لە تیرۆرکردنی هاوکار جاف لەلایەن گرووپێكی دەستڕۆیشتووی ئەوانەوە بووە و ئێستاش تیرۆریستانیان داڵدە داوە، ئەگەر نا با بفەرموون لە دادگا ئەستۆپاكیی خۆیان بسەلمێنن بە بەڵگە.“ ڕوونیشی كردەوە كە هەر ئەو گرووپەی نێو ئەو حزبە دەستی لە تیرۆركردنی لیوا موراد كانی كوردەیی و زۆر كەسی دیكەشدا هەیە.
ئاماژەشی بەوە كرد كە لە ئەنجامی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و دەستبردن بۆ (تیرۆر، تۆقاندن، سەرانەسەندن، گرتنی هەڕەمەكیی خەڵكی بە ناو و پاساوی جیاواز، ڕێگەگرتن لە خەڵك و دابەزاندنیان لە ئۆتۆمبێلەكانیان و ڕفاندنی ئۆتۆمبێلەكانیان و دەیان پێشێلكاریی دیكە)، دۆخێكیان خولقاندووە كە لە راپۆرتە نێودەوڵەتییەكاندا بەخراپی باسی هەرێمی كوردستان بكرێت
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە