
وردەکارى قسەکانى لە کۆمێنتە سەرکردە کۆنەکان وتویانە هەڵەمان کرد!!
هەر ئەوكات حاكم حەمدی گلی، حاكمی پێشووی سه‌ربازیی یه‌كێتی راگەیاند: ”ئێستا یه‌كێتییه ره‌سه‌نه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه به‌م حزبه‌وه ماندوو بوون، خۆیان كێشاوه‌ته‌وه و خاوه‌نی بڕیار نین، ئه‌مه مه‌ترسیداره ئه‌گه‌ر كورد یه‌ك ده‌ست نه‌بێت زه‌ره‌ر ده‌كات. بەداخەوە دۆخێك دروست بووە، لەنێو یەكێتیدا كێ جنێو بدات ئەو بە عەیار 24 دادەنرێت.
ڕوونیشی كردەوە، ئێستا دەبێ سەركردایەتیی یەكێتی بە خۆیدا بچێتەوە، واز لە زەرەرگەیاندن بە ئاسایشی نەتەوەیی بهێنێت، واز لە هەوڵی هەرزانفرۆشكردنی سلێمانی بهێنێت، ”دەبێ یەكێتی بزانێت، سەرئەنجامی ئەم كارانە سووكبوونە.
ئەوەشی ئاشكرا كرد: ”ئێستا یه‌كێتی له‌ناو خۆیاندا بوونه‌ته مه‌ترسی به‌سه‌ر یه‌كتره‌وه، یه‌ك تیم نین، چه‌ندین تیم و باڵن، ئه‌وانه‌ی ئه‌زموونیان لە شاخ هەیە خۆم نزیكم لێیانه‌وه، دەڵێن دەبوایە ئەو هەڵەیەمان دووبارە نەكردایەتەوە و یەكێتیمان رادەستی ئەوانە نەكردایە كە بەمڕۆیان گەیاند.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە