
ئانالینا بێربۆك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستپێكی قسه‌كانی ئه‌وه، بوو كه‌گوتی: سوپاسی هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا ده‌كه‌م و ئه‌و هاوكارییانه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا ده‌نگی دایه‌وه.
گوتیشی: هه‌رێمی كوردستان ملیۆنان ئاواره‌ی له خۆی گرتووه و هه‌رێمی كوردستان په‌ناگه‌یه‌كی ئارامه بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، دووپاتی كرده‌وه: كۆمه‌ك و پشتیوانیی خۆمان بۆ ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرین
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە