نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: چەند حزبێ ئامادە نەبوون هەڵبژارد بکەنک

مەسرور بارزانی: چەند حزبێ ئامادە نەبوون هەڵبژارد بکەنک

دوای ئه‌وه‌ی پرسیار له‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت كرا، كه‌ چەند رۆژێكە شاندە بیانییەكان سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و لەگەڵتاندا كۆدەبنەوە، پرسی هەڵبژاردنەكان باس كراون، كەی هەڵبژاردن دەكرێت؟ هەنگاوی نوێتان بۆ بابەتی هەڵبژاردن چییە؟

له‌ وه‌ڵامدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: حكوومەتی هەرێمی كوردستانه‌ هەڵوێستی زۆر دیارە، ئێمە لەگەڵ ئەوەین كە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت. خۆزگە لە مانگی 10ی ساڵی رابردوو بكرایە، هەر ئەو وەختەش ئێمە ئامادەیی حكوومەتمان نیشان دا كە ئامادەین لە كاتی خۆیدا هەڵبژاردن بكرێت. بەڵام دەبێت حزبەكان هاوڕابن و ئامادە بن بەشداریی هەڵبژاردن بكەن، بەداخەوە چەند حزبێك پێیان خۆش نەبوو و ئامادە نەبوون كە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت، ئەمە بووە هۆكاری ئەوەی كە دوابخرێت بە چەندین بیانووی جیا جیا. ئێستا پێمانوایە كە هیچ بیانوویه‌ك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نەماوە، هەندێك بابەتی یاسایی هەیە كە پێویستە سەرۆكی هەرێم لە كاتی خۆیدا ماوەی هەڵبژاردن دیاری بكات، ئێمە بە هەموو توانایەكەوە ئامادەییمان هەیە وەكوو حكوومەت پشتگیری و ئامادەكاری بكەین بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا، بە دڵنیاییەوە ئێمە بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتین و لەگەڵ ئەوەین هەڵبژاردن بكرێت. هیوادارم لە كۆتایی ئەمساڵ تێنەپەڕێت ئینشائەڵا.

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانى، پێشوازی لە ‌ ئانڵ بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق کرد

لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، وێڕای جەختکردنەوە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *