
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن و چاودێریی چڕی منداڵان له هه‌ولێر، له گوته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن و چاودێریی چڕی منداڵانی هه‌ولێرمان كرد، به سوپاسه‌وه كاكه شێخ باز، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی دروستی كردووه و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی، به نیازن ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته خزمه‌ت خه‌ڵكی خۆشه‌ویستمانه‌وه. هه‌رچه‌نده نه‌خۆشخانه شوێنێك نییه مرۆڤ ته‌مه‌ننا بكا، كه‌سێك پێویستی بێ و سه‌ردانی بكا، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ده‌توانم بڵێم ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ بینیم به‌و كواڵێتییه به‌رزه‌ی دروستیان كردووه، ده‌توانێ زۆرێك له كێشه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر منداڵ یان هاووڵاتیان پێویستیان به‌وه بوو سه‌ردانی بكه‌ن، به شانازییه‌وه ده‌توانین بڵێین به شێوازێكی زۆر سه‌رده‌مییانه دروست كراوه و هیوادارم هه‌ر وا به‌رده‌وام بێ و بتوانێ له خزمه‌ت خه‌ڵكی كوردستان بێ، ان شا‌ء الله پێویستمان به‌وه نه‌بێ بۆ چاره‌سه‌ری چاومان له هیچ شوێنێكی تر بێ له هه‌ر شوێنێكی تری دنیا، كوردستان ببێ به‌و شوێنه‌ی بتوانین هه‌موو پێویستییه‌كانی خۆمانی تێدا به ده‌ست بێنین و له خزمه‌تی هاووڵاتیاندا بین، جارێكی تر ده‌مه‌وێ سوپاسی گه‌رمی كاكه شێخ باز بكه‌م، بۆ ئه‌م كاره جوانه، داوا له وه‌زیری ته‌ندروستیش ده‌كه‌م، ئه‌م نه‌خۆشخانه پێشكه‌وتووه به زووترین كات بخه‌نه خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه.