نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕێکەوتنێکى تهێنى نێوان لاهوور جەنگى و مەلا بەختیار ئاشکرا دەبێت

ڕێکەوتنێکى تهێنى نێوان لاهوور جەنگى و مەلا بەختیار ئاشکرا دەبێت

چرکە زانیارى وردى دەست کەوتووە بەرهەم ساڵح و مەلا بەختیار و لاهوور جەنگى کۆبونەتەوە، چەند بابەتێکیان گفتوگۆ کردووە کە مەترسى گەورەى بۆسەر کوڕانى تاڵەبانى کۆچ کردوو هەیە.

مەلا بەختیار داواى لە لاهوور جەنگى کردووە ئەگەر بێت و بەڵێنى پێبدات لە هەڵبژاردنى ئایندەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کاندید بکرێ بۆ پۆستى سەرۆککۆمارى عێراق، ئەوە لەم کێشە ناوخۆیانەى یەکێتى پشتیوانى دەکات و هەوڵدەدات، بەسەر بافڵ تاڵەبانیدا سەربخەن.

هەرچى بەرهەم ساڵح لەو کۆبونەوە ئامادە بووە ،داواى کردووە کاندید بکرێ بۆ جێگرەوەى کۆسرەت ڕەسووڵ و وەک بەرهەم ساڵح وتوویەتى، کۆسرەت ڕەسووڵ تواناى مومارسەى دەسەڵاتى سیاسى نەماوە ئێستە کوڕەکانى پێگەکەى بەکار دەهێنن و کوڕانى مام جەلالیش خرورى دەسەڵات بوون بۆیە پێویستە ڕابگیدرێن.

بەرهم ساڵح داواى کردووە ، بکرێتە سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى سیاسى و بەرژەوەندى یەکێتیى لە شوێنى کۆسرەت ڕەسووڵ و ئەوە ئەویش پشتیوانى لاهوور جەنگى دەکات وتوشیەتى پێگەى سیاسى و دیپلۆماسى بەکار بهێنێت دەتوانێت پشتیوانى گەورە بۆ لاهوور بەدەست بهێنێت.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا ڕۆژی پێنجشەممە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *