نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ قوربانیانی کارەساتەکەی یۆنان

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ قوربانیانی کارەساتەکەی یۆنان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی رووداوی پێکدادانی دوو شەمەندەفەرەکەی یۆنان دەربڕی.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، “دڵتەنگ بووم بە کارەساتەکەی ئەم دواییە کە لە نزیک لاریسا لە یۆنان روویدا”.

مەسرور بارزانی لە تویتەکەیدا هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیان و خانەوادەکانیاندان دەردەبڕێت و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت.

درەنگانی شەوی 28ـی شوباتی 2023، دوو شەمەندەفەر لەنزیک شاری لاریسا لە یۆنان، تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوون و بەهۆیەوە 46 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *