
له میانی كردنهوهی پێشانگهی ئۆتۆمبێل له شاری ههولێر، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند:
زۆر خۆشحاڵبووم ئەمڕۆ سەردانی ئەم پێشانگایەمان كرد. دەمەوێ دەستخۆشی لە ڕێكخەرانی ئەم پێشانگایە بكەم كە بەڕاستی لە ئاستێكی زۆر بەرز، بە شێوەیەكی زۆر جوان و ڕێك و پێك ڕێكخرابوو. ئۆتۆمبێلی زۆر جوان لێرە پێشان دراون و پێم خۆشە كە دەبیستم رەغبەتێكی زۆر هەیە لە هەرێمی كوردستان بۆ كڕینی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە.
هیوادارم هەموو كەسێك ببێ بە خاوەنی ئۆتۆمبێلی خۆی و بگا بە ئاواتی خۆی.هەر سەركەوتوو بن.



چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە