نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئاژانسی فەرمیی تورکیا: لە ئۆپەراسیۆنێكی میتدا لە سلێمانی ئەندامێكی پەکەکە دەستگیرکرا

ئاژانسی فەرمیی تورکیا: لە ئۆپەراسیۆنێكی میتدا لە سلێمانی ئەندامێكی پەکەکە دەستگیرکرا


ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، ئەو ئەندامەی پەکەکە کە لەلایەن میتەوە لە شاری سلێمانی بەرەو تورکیا رفێندراوە، ناوی (رەمەزان گونەش)ـەو لە 12 “کردەی تیرۆریستی”ـدا بەشداریکردووە.

هەرچەندە ئاژانسەکە شێوازی گرتن و رفاندنی ئەو ئەندامەی پەکەکەی نەخستووەتەڕوو، بەڵام ئاماژەی بەوەداوە، کە لەو کردە “تیرۆریستیانەدا” 60 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کوژراون.

لە هەواڵەکەی ئاژانسی ئەنادۆڵدا هاتووە، رەمەزان گونەش لە 2008 پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە نازناوی “شۆڕشگێڕی” هەبووە لەناو پەکەکەدا، هەروەها لە هەرێمی کوردستان و سووریا بەشداری لە چالاکییەکانی پەکەکەدا کردووە.

لەوبارەیەوە چەند جارێک هەوڵیدا پەیوەندی بە گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی سلێمانییەوە بکات، بەڵام دەزگاکە تا ئێستا وەڵامی پەیوەندییەکانی نەداوەتەوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *