
داهاتی سنووری سلێمانی بووەتە بەڵا و هیچ كات لە خزمەتی شارەكە و هاووڵاتییاندا بەكار ناهێنرێت، یەکێتیی دەی دزێت.
وەزیری دارایی دەست دەخرێتە ناو كاروباری بانكەكانی سلێمانی و بە شەو پارەی بانكەكان، كە داهاتی گشتییە و هی سنوورەكەیە، دەبرێت و تاڵان دەكرێت.
داهاتی رۆژانەی سلێمانی لە سەروی دوو ملیار دینارە ، با بۆ خزمەتی سنوورەكە بێت و خەڵك سوودی لێ ببینن.
ئێستەش رۆژانە سلێمانی داهاتی لە سەرو دوو ملیار دینارە بەپێی شەفافیەتی خۆیان، با بۆ خزمەتی سنوورەكە بێت و خەڵك سوودی لێ ببینن”، ناسر ئیسماعیل، شارەزای ئابووری وا دەڵێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە