نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین: باس لە چۆنییەتی دابەشکردنی پارەی پاڵپشتی قوتابیان دەکات

سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین: باس لە چۆنییەتی دابەشکردنی پارەی پاڵپشتی قوتابیان دەکات

دکتۆر کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین، ڕایگەیاند ”تەرخانکردنی مانگانە حەوت ملیار و 250 ملیۆن دینار بۆ قوتابییان هەنگاوێکی زۆر گرنگە کە وەکوو پاڵپشتییەکی دارایی بۆ قوتابییان خەرج دەکرێت و هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی خوێندنە و ئەو پارەیە بۆ ئەمساڵی خوێندنیش لە سەرەتای دەوامەوە بۆیان حیساب دەکرێت، کە لە مانگی 10ی ئەمساڵەوە دەوامیان دەستی پێ کردووە، لە یەکەم مانگەوە بۆیان حیسابە.”

دکتۆر کامەران یونس گوتیشی: ”بۆ قوتابییانی دەرەوەی شار 60 هەزار و بۆ قوتابیانی ناو شاریش 40 هەزار دینارە، ئەوەش هەنگاوێکی گرنگە و وادەی دابەشکردنەکەش لەسەر وەزارەتی دارایی دەمینێتەوە، چونکە حکوومەت بڕیارەکەی دەرکردووە و وەزارەتی دارایی جێبەجێی دەکات، ئێمەش هەرکاتێک داوامان لێ بکەن هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە و لیستی ناوی قوتابییان ئامادەیە.”

یونس ڕوونیشی کردەوە: ”هیوادارین لەم مانگەوە پارەکە بدرێت و هەنگاوێکی دڵخۆشکەرە و تەنها لە زانکۆی سەلاحەددین 25 هەزار قوتابی لەو هاوکاری و پاڵپشتییە داراییەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن.”

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *