نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بافڵ تاڵەبانى بڕیارێک دژى ڕۆژنامەنووسانى سەر بە مەلا بەختیار دەدات

بافڵ تاڵەبانى بڕیارێک دژى ڕۆژنامەنووسانى سەر بە مەلا بەختیار دەدات

تا دێت دۆخی ناو یەكێتی نائارامتر دەبێت و قۆرخكاری دەسەڵاتەكان زیاتر دەچەسپێت، بافڵ تاڵەبانی لە دژایەتیكردن و سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندی و سیاسی یەكێتی بەردەوامە، كاتێك بە بڕیارێك گواستنەوەی راژەی كارمەند و رۆژنامەنووسانی سەر بە تۆڕی ناوەندی رۆشنگەری چاودێر بۆ ئۆرگانەكانی تری یەكێتی رادەگرێت.

(م. ش)، كارمەندێكی نانبڕاوی تۆڕی ناوەندی رۆشنگەری چاودێرە، لەوبارەوە ڕایگەیاند:، ماوەی حەوت مانگە لەلایەن بەشی مووچەی سەر بە مەكتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی یەكێتی و لەسەر بڕیاری بافڵ، مووچەی تۆڕی ناوەندی رۆشنگەری چاودێر راگیراوە و سەتان كارمەند نانبڕاو كراوین.

زیاتر گوتی، ئێستە هەر كارمەندێك كە سەر بەچاودێر بێت و بیەوێ لە مەڵبەند و مەكتەب و ئۆرگانە حزبییەكانی تری یەكێتی كاری گواستنەوەی راژەی بۆ بكرێت، بە دەستی بەتاڵ دەگەڕێتەوە، چونكە ئیدارەی گشتی لەسەر بڕیاری بافڵ بەشی ژمێریاریی مەڵبەند و ئۆرگانەكانی ئاگەدار كردووەتەوە كە ئەوانەی سەر بە تۆڕەكەی مەلا بەختیارن ناتوانن مووچەكانیان بۆ خەرج بكرێتەوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *