
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و بابه‌ته‌ی له رۆژنامه‌ی (الصباح)ـی عێراقی بڵاوكراوه‌ته‌وه، رای كه‌سی خۆیانه و گوزارشت له بۆچوونی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق ناكات.
ئەمڕۆ 18ـی شوباتی 2023، رۆژنامەی “الصباح”ـی عێراقی، نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە، گوایه لە راپرسییەکدا ئاماژه به‌وه كراوه “خەڵک بێ هیوابوون لە دەسەڵاتى سیاسیی هەرێم و خوازیارى گەڕانەوەن بۆ سەر بەغدا”.
له‌مباره‌یه‌وه باسم ئه‌لعه‌وادی گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و بابه‌ته‌ی له رۆژنامه‌ی (الصباح)ـی عێراقی له‌ژێر ناونیشانی (ئایا هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه؟)، بڵاوكراوه‌ته‌وه، رای كه‌سی خۆیانه و په‌یوه‌ندی به بۆچوونی فه‌رمی حكومه‌تی عێراقه‌وه نییه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراقدا هاتووه: ده‌ستوور ده‌وڵه‌تی ئیتیحادی عێراقی پێكهێناوه، شێوازی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئیتیحای داڕشتووه، ئه‌مه یه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته‌كانی عێراقی نوێ.
هه‌روه‌ها باسم ئه‌لعه‌وادی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌غدا پشتگیری له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كه به پێی ده‌ستوور، خاوه‌نی حكومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراوی شه‌رعییه.