
قوباد و بافڵ ڕێگە نادەن داهات بگەڕێتەوە بانک
سەرچاوەیەکی تایبەت لە دەباشانەوە بۆ چرکە، بافڵ و قوباد پێکەوە لە ئێستەدا دەستیان بەسەر داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕیندا گرتووە.
سەرچاوەکە دەڵێ، سەتان ملیار دینار مانگانە لە داهاتی ناخۆ دیار نامێنێت، هەموو دێتە دەباشان پاش کردنی بە دۆلار ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتی دەکەن.
سەرچاوەکە دەڵێ، ئەگەر داهاتە بە شەفافی بگەڕێتەوە بانکی هەرێم لە سلێمانی ئەوە کەمی داهات بۆ مووچە و پارەی پڕۆژەکان چارەسەر دەبێت.
بافڵ و قوباد پێکەوە بەرنامەی دەست گرتن بەسەر داهاتی سنورەکەداناوە، بووەتە هۆی قەیرانی سویلە لە بانکەکان بانک تەنها ژمارەی تێدایە و پارەکەش لە داباشانە.