نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی فەرماندەی تێکۆشەری ناسراوی کوردستان حەمید ئەفەندی

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی فەرماندەی تێکۆشەری ناسراوی کوردستان حەمید ئەفەندی

بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە ، هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندەی ماندوونەناسی هەر دوو شۆشی ئەیلوول و گوڵان و تێکۆشەری ناسراوی کوردستان و وەزیری پێشووتری پێشمەرگە ، مامۆستا حەمید ئەفەندی-م پێگەیشت .
حەمید ئەفەندی ، یەکێک لە پێشمەرگە ئازا و بەوەفاکانی کوردستان بوو، کە بەشداری لە چەندین داستانی پڕ لە قارەمانیێتی پێشمەرگەی کوردستان کردووە و هەموو تەمەنی خۆی لە پێشمەرگایەتی و بەرگریکردن لە کوردستان بەسەر بردووە . بۆیە یادی هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی و کەس و کار و هەڤاڵەکانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم . خوای مەزن و دلۆڤان ، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموومان ببەخشێت .

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *