
ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە درێژەی سەردانەكەیدا بۆ فەرەنسا، بە مەبەستی هێنانی زیاتری کۆمپانیا فەرەنسییەکان بۆ هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کۆمپانیا فەرەنسییەکان کۆ دەبێتەوە.
كۆبوونهوهکەی سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ چەندین کۆمپانیا لە بوارە جیاوازەکاندا دەبێت، بە تایبەت لە بواری بانک، سووتەمەنی، کشتوکاڵ، ئای تی و بیناسازی.
مەسرور بارزانی رۆژی چوارشەممەی رابردوو بە یاوەری شاندێكی باڵا و بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، دوێنێ پێنجشەممە له کۆشکی ئێلیزێ لهگەڵ ئيمانوێل ماكرۆن سهرۆكى فهرهنسا کۆبووەوە.