نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا ( سێنات) کۆبووەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا ( سێنات) کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/16 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ فەرەنسا، لە پاریس له‌گەڵ ژیرار لارشێ سه‌رۆكى ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا (سێنات) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال کرا لە سەر بنەمای دەستوور.

سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا، بە ڕێز و پێزانینەوە ئاماژەی بە خەبات و قوربانیدانەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد، بەتایبەتی لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی پێکهاتە جیاوازەکانه هەرێمی کوردستان .
سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی حکومەت و گەلی فەرەنسا بۆ پشتگیریکردنی خەڵکی کوردستان ، کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
گرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەری شنگال و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات بە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *