نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد

بە بۆنەی پەنجا و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مەڵبەندی گشتیی و لقەکانی و سەرجەم نووسەر و ئەدیبانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم.
یەکێتیی نووسەرانی کورد، لە قۆناخە جیاکانی خەباتی گەلی کوردستاندا، ڕۆڵێکی گرنگ و مێژوویی لە برەودان بە زمان و ئەدەب و کولتووری کوردیدا گێڕاوە و هەمیشە بەرگری لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستاندا کردووە. لەم بۆنەیەدا، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، لە خەباتی درەوشاوەی یەکێتیی نووسەرانی کورد و نووسەر و ڕۆشنبیرانی نیشتمانپەروەری کوردستان دەڕوانین و هیوادارین، لە خزمەتکردنی زیاتری کاروانی ڕۆشنبیریی و پەرەپێدانی زمان و ئەدەبی کوردی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی کوردستاندا بەردەوام بن و لەم ڕووەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە پشتیوانیان دەبێت .

سڵاو بۆ گیانی پاکی نووسەرانی شەهید و سەرجەم شەهیدانی گەلی کوردستان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *