نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ خانەوادەی قوربانیانی بوومەلەرزەکە

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ خانەوادەی قوربانیانی بوومەلەرزەکە

بەرە بەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە 6ی شوباتی 2023) سەرۆک مەسعود بارزانی لە تویتێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیان و زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی ئەم بەیانییەی تورکیا و سووریا کرد.

سەرۆک بارزانی لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: “سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیان و زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی ئەم بەیانییەی تورکیا و سووریا دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەم و ئازاریان دەزانم”.

سەرۆک بارزانی هەورەها هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەم رووداوە دڵتەزێنە دەخوازێت.

بەرە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6ـی شوباتی 2023، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر 10 شاری تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند، دواتریش نزیکەی 50 پاشلەرزە روویاندا، کە بەهۆیانەوە زیاتر لە 70 کەس لەو شارانە گیانیان لەدەستدا و سەدان کەسی دیکەش برینداربوون.

بومەلەرزەی سەرەتا لە هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر هەستی پێکرا و، بەشێك لە هاووڵاتیان لەترسی دووبارەبوونەوەی بومەلەرزە لە ماڵەکانیان چوونە دەرەوە.

زنجیرە بومەلەرزەکەی تورکیا و باکووری کوردستان، باکووری سووریاشی گرتەوە، وەزارەتی تەندروستی سووریا لەوبارەیەوە رایگەیاند، لانیکەم 111 کەس لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت لە سووریا گیانیان لەدەستداوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: پرۆژه‌ی مێگه‌ل یه‌كێكه‌ له‌ پرۆژه‌ گرنگ و ستراتیژییه‌كانی كوردستان

ئەمڕۆ یەکشەممە 26/10/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی (مێگەل)ی لە هەولێر كردەوە کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *