نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانى: شەرعییەت لەسەروى هەموو حزبێکەوەیە و دەبێت هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت

سەرۆک بارزانى: شەرعییەت لەسەروى هەموو حزبێکەوەیە و دەبێت هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی کونسوڵی تازەی بریتانیا کرد و ھیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی بۆ خواست و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان گەلی کوردستان و بەریتانیا ئەو پەیوەندییانەی بە گرنگ وەسف کرد. هەروەها سەرۆک بارزانی سوپاسی بەریتانیای کرد کە لە شەڕی داعشدا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ھاوکار و پشتیوانی ھێزی پێشمەرگە بووە.
ھەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و پەیوەست بە ھەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستان، سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە بەرژەوەندیی کوردستان و بابەتی شەرعییەت لەسەرووی ھەموو بەرژەوەندییەکی حزبیە و پێویستە ئەمساڵ ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم بەڕێوەبچن.
ھەنگاوەکانی چاکسازی لەناو ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و پێویستی بەردەوامیی ھەماھەنگیی نێوان کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەی تیرۆر تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *