نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای حكومه‌تی ئیمارات له‌ داڤۆس كۆبووه‌وه‌

مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای حكومه‌تی ئیمارات له‌ داڤۆس كۆبووه‌وه‌

له‌ چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس 2023، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات و وەزیری ئابووری دەوڵەتی ئیمارات كۆبووه‌وه‌.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ (18ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، لە داڤۆس، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ محەممەد قرقاوی وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدوڵڵا بن تۆق، وەزیری ئابووری دەوڵەتی ئیمارات کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆكرا دەربارەی پەیوەندی و هه‌ماهه‌نگی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری، ئاڵوگۆڕی بازرگانی، کشتوکاڵ، گەشتوگوزار و حوکمڕانیی ئەلیکترۆنی.

هه‌روه‌ها تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە چۆنیەتی سوودوەرگرتنی هەرێمی کوردستان لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات و بەتایبەتیش دوبەی، لە بواری گەشەپێدانی ئابووری و پێشخستنی توانا مرۆیی و کارگێڕییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *