نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هۆکارى نەبینینى هاوسەرۆکى یەکێتى لەلایەن بێت مەکگۆرک لە سلێمانى ؟

هۆکارى نەبینینى هاوسەرۆکى یەکێتى لەلایەن بێت مەکگۆرک لە سلێمانى ؟

برێت مەكگۆرك، نوێنەری كۆشكی سپی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا، ئامادە نەبووە لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانییدا كۆ بێتەوە و لە دیدارەكەشدا لە هەولێر، لەبارەی چەند پرسێكەوە بەتوندی هۆشداریی داوە بە بافڵ تاڵەبانی.
سەرچاوەكەی نێو یەكێتی ئاماژەی بەوەش دا، كە برێت مەكگۆرك بۆ كۆبوونەوەكەیان، رازی نەبووە بچێتە سلێمانی و بافڵ تاڵەبانیی هاوسەرۆكی یەكێتیی بانگهێشتی هەولێر كردووە و زۆر بە توندی قسەی لەگەڵ كردووە و پێی گوتووە: ”نابێ چیتر کێشە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان دروست بكەن.

هەروەها سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، كە ئەو بەرپرس باڵایەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لەبارەی پرسی ناردنە دەرەوەی دۆلاری ئەمریكی بۆ ئێرانیش، هۆشداریی بە بافڵ تاڵەبانیی هاوسەرۆكی یەكێتی داوە و روون و راشكاو پێی گوتووە: ”نابێت چیتر ڕێگا بە بردنی دۆلار بۆ ئێران بدەن لە سنوورەكانی خۆتانەوە، چونكە ئێران ئەو دۆلارە بۆ دەربازبوون لە گەمارۆ و قەیرانی دارایی خۆی و پتەوكردنەوەی ئابووریی خۆی لە ناوچەكەدا وەسوود دەهێنێت.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *