نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حاکم شێخ لەتیف: بۆ بافڵ تاڵەبانى شکستان هێناوە لە ئیدارە و بەڕێوەبردن سلێمانى بووتە شوێنى شەقاوە

حاکم شێخ لەتیف: بۆ بافڵ تاڵەبانى شکستان هێناوە لە ئیدارە و بەڕێوەبردن سلێمانى بووتە شوێنى شەقاوە

حاكم شێخ له‌تیف كه‌سایه‌تی‌ دیاری‌ سیاسیی، له‌باره‌ی‌ شه‌ڕه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ نێوان دژه‌تیرۆری‌ یه‌كێتی‌ و كه‌سێك به‌ناوی‌ “هونه‌ر ڕه‌شید” له‌ قه‌یوان ستی‌ سلێمانی‌، نووسیویه‌تی‌، سلێمانی بووه‌ به‌ جێگای ته‌راتێنی شه‌قاوه‌ و چه‌ته‌ و عه‌سابه‌كان.

حاكم شێخ له‌ تیف كه‌سایه‌تی‌ سیاسیی كوردستان كه‌ له‌ سلێمانی‌ نیشته‌جێیه‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و شه‌ڕه‌وه‌ نووسیویه‌تی‌” سلێمانی بووه‌ به‌ جێگای ته‌راتێنی شه‌قاوه‌ و چه‌ته‌ و عه‌سابه‌كان، ئاخر مانای‌ هه‌یه‌ شه‌ره‌ ته‌قه‌ی 20 ده‌قه‌یی له‌ ناو گه‌ره‌كێكی نیشته‌جێوون، ئینجا ده‌ڵێن تاقیمان مه‌كه‌نه‌وه‌”.

ئه‌و نووسیویه‌تی‌” به‌راستی ھه‌قه‌ ددانی پێدا بنێن به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌كان شكستان هێناوه‌ له‌ ئیداره‌ و حوكمڕانی و رۆژ نییه‌ سووكایه‌تییه‌ك یان تاوانێك له‌م شاره‌و ناوچه‌كه‌ روونه‌دات، حوكمڕانی وانابێت، حوكمڕانی و ئیداره‌ زانست و ئه‌زموونه‌ كه‌ ئێوه‌ خۆتان نیتانه‌ و ئه‌وه‌ی له‌ده‌وریشتانن و له‌ خۆتان كۆكردوونه‌ته‌وه‌ له‌خۆتان خراپترن، بۆیه‌ رۆژ به‌رۆژ ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ره‌و خراپتر ده‌روات”.

بەپەلە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێنج بڕیاری نوێی بۆ دابینکردنی بەنزین دەرکرد

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سووتەمەنی، بڕیاری زیادکردنی بەنزینی 750 دیناری و ئاسانکاریکردنی هاوردەکردنی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *