
نیگەرانیی بافڵ لە دروستكردنی هێزی دووپشك وایكردوووە، لە چەند ڕۆژی رابردوودا نوێنەری بنێرێتە لای حزبەكان و داوای كردووە ئەو كارە سەركۆنە بكەن و ڕەتی بكەنەوە.
لەناو ئەو ساڵانەی كە لاهوور شێخ جەنگی بەبێ دەنگی دانیشت، ئێستە هێزێكی نوێی پێكهێناوە و ناویان لە خۆیان ناوە “دووپشكەكانی سەرچنار”، ئەو هێزە راستەوخۆ لەلایەن رێبوار حامی حاجی غالی ئاراستە و فەرماندەییان دەكرێ.
جگە لەوەی چەندان كەسی تریش پێوەندییان پێوە كردوون.
لە نوێترین هەڵوێستی بەرانبەر دروستكردنی ئەو هێزە، بافڵ تاڵەبانی نوێنەری خۆی دەنێرێتە لای حزبەكانی سلێمانی تا پاڵپشتی بن و رێگری بكەن لە دروستبوونی هەر هێزێكی سەربازی.
دەگوترێ رێبوار حامی حاجی غالی كە لە دوای هاوكار جاف و موراد كانی كوردەیی، یەكێكە لە فەرماندە نزیكەكانی لاهوور شێخ جەنگی، رێكخستنەوەی ئەو هێزە لە مەشقدان دەكات كە ژمارەیان نزیكەی 150 كەس دەبێت، جگە لەوەی چەندان كەسی تریش پێوەندییان پێوە كردوون.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە