
كه‌ریم عه‌لی،ئەندامى فڕاکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى،ڕایگەیاندووە:”ده‌بێت به‌رپرسانی ئه‌م زۆرنه واز بهێنن لە به‌لاڕێدابردنی داهات و داهاتی سنووره‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌ت و حكوومه‌ت داهاتی گشتی رێكی بخات و بیداته په‌رله‌مان، په‌رله‌مان چاودێریی خه‌رجییه‌كان بكات و له رێگای وه‌زاره‌تی داراییه‌وه دەست بە ئاوه‌دانی بكرێته‌وه.
جەختیشی كردەوە: “مانای نییه له زاخۆ پاره هه‌یه له سلێمانی نییه، ئەی پاره‌ی سلێمانی چی لێهات؟ كێ ده‌یبات و كێ ده‌یدزێت؟ ئه‌مه‌یه گرفته‌كه، داهات له سلێمانی زۆره، به‌ڵام ئیداره‌دانی خراپه، دوو مانگه بەڕێوەبەری بانكه‌كانی سلێمانی گۆڕاوه، ئێستا مووچه گرفتی نییه، هه‌ندێك پرۆژه‌ی بچووك كه‌وتوونه‌ته‌وه كار و پاره زۆره و داهات زۆره، به‌ڵام دزییه‌كی بێ وێنه له سلێمانی هه‌یه، دزییەكه ئابڕووی هه‌موو ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌ی بردووه.
كه‌ریم عه‌لی، راشیگه‌یاند: “حسابی یه‌ك كۆمپانیای په‌روێزخان بۆ خه‌ڵكی گه‌رمیان دابنرێت، داهاتی یه‌ك رۆژی مه‌رزی په‌روێزخان بۆ مانگی 2ی ئه‌مساڵ یەك ملیار و 600 ملیۆن دینار بووه، له‌و پاره‌یه چه‌ك و نه‌قد بەبێ دواكه‌وتن 350 ملیۆن دینار رۆژانه دراوه‌ته كۆمپانیاكان، له‌و پارەیە 300 نا، 200 ملیۆن دینار رۆژانه بۆ گه‌رمیان دانێ، ساڵێكی دیكه ئه‌گه‌ر رێگای گه‌رمیان گرفتی هه‌بوو هه‌قتان هه‌بێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە