
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/1/2023، جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا كه فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بڵاوی كردووه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به ورده‌كاری و سه‌ردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دەکات.
گوته‌بێژی حكوومه‌ت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، “چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكهێندراوه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی بودجه و كێشه‌ی نه‌وت و بابه‌ته داراییه‌كان، هه‌ر كاتێكیش پێویست بێ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین”
سه‌باره‌ت به كاتی سه‌ردانی شاندی دانوستانكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به غدا، جووتیار عادل، رایگه‌یاند: “چاوه‌ڕێی دیاریكردنی واده‌یه‌كین له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین، بۆ گفتوگۆكردن و چاره‌سه‌ریی بابه‌ته‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و پرسی پێشمه‌گه و نه‌وت و بودجه و بابه‌ته داراییه‌كان.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، «لێکتێگەیشتن لە نێوان حکوومەتی هەرێمی كوردستان و حکوومەتی فیدراڵی هەیە بۆ دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان».
جووتیار عادل باسی له‌وه‌ش كرد، “ئێمه وه‌كوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رشدین له‌سه‌ر رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و رێككه‌وتنامه‌ی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق.”