نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / میدیاکارەکانى یەکێتیى بافڵ تاڵەیانى نانى ئێمە دەبڕێت و بازاڕى پەیجە جنێوفرۆشەکانى پێ گەرمدەکات

میدیاکارەکانى یەکێتیى بافڵ تاڵەیانى نانى ئێمە دەبڕێت و بازاڕى پەیجە جنێوفرۆشەکانى پێ گەرمدەکات

دانەر ئەرسەلان بێژەر لە سەتەلایتی گەلی كوردستان، لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك، نووسیویەتی، 21 دانە ساڵی ڕێكە من بۆ یەكێتی دەقیڕێنم، كەچی ئێستە مووچەكەیان پێ ڕەوا نەبینیم و قووتی خۆم و ماڵ و منداڵیان بڕیم، ئاوا خزمەت بە كوڕی شەهید و كادری دڵسۆز و ڕاستەقینە دەكەن؟.

هاوكات محەمەد شێخ عەزیز ڕاگەیاندكارێكی تری یەكێتییە و دەڵێت، “زیاتر لە 18 ساڵ خزمەتی یەكێتیمان كرد، لە كاتە سەختەكان پاڵپشت و هاوكار بووین و هیچ كاتێك و زەمانێك پیشەكەمان جێ نەهێشت، پاداشتی یەكێتی ئەوەبوو بێ ئەوەی ڕێز و سوپاسێك بكرێین بۆ چەند ساڵەی خزمەتمان، مووچەیان بڕین”.

هەروەها دڵنیا مەحموود میدیاكاری یەكێتیش ئاشكرای كرد، یەكێتی ئێمەیشی نانبڕاو كرد، قەدری هیچ كەسێكمان نازانن، 17 ساڵە لە هەموو دەزگاكانی یەكێتی كارم كردووە، كەچی بێ دەستخۆشی و كاف و لام، گوتیان بۆ دەرەوە. ئەمە هەموو پاداشت و ڕێزێكی ئەو حزبەیە بۆ ئێمە.

یەكێتییە نوێیەكەی بافڵ و قوباد و شانازی پووریان، بەپارەی نانبڕاوەكانی یەكێتی، چەندان پەیج و سایت و ئەكاونتی ساختەیان بۆ شكاندنی نەیارەكانیان و دژایەتی كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێم و پارتی دیموكراتی كوردستان كردووەتەوە، بەڵام تەنیا چەند كەسێكی دەوروبەری خۆیان بڕوایان پێ دەكەن و لای خەڵكی ئاسایی و نوخبەی كۆمەڵگە جێی بڕوا نییە”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات بە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *