نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هێمن قادر کەناڵەکەى شاسوار عەبدولواحید بەدرۆ دەخاتەوە باسى دیسکۆم نەکردووە

هێمن قادر کەناڵەکەى شاسوار عەبدولواحید بەدرۆ دەخاتەوە باسى دیسکۆم نەکردووە

۹

جێگرى پارێزگارى هەولێر: ئەو دەنگۆیەی باس لەوە دەکەن داوای گۆرانیی کوردییم لە دیسکۆ کردووە، راست نییە، ئەو میدیایانەی قسەی من و خەڵکی دیکە دەشێوێنن و شتی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە، زیان بە ناوبانگی خۆیان دەگەیەنن, پرسیاری لێ کراوە، ئاخۆ بڕیار هەیە شوێنە نەشیاوەکان دابخرێن؟ ”منیش لە وەڵامدا گوتم، ئێمە لێپێچینەوەمان لەگەڵ شوێنە نەشیاوەکان کردووە، هەوڵمان داوە رێکیان بخەینەوە، چونکە خەڵکیان بێزار کردووە و سکاڵایان لەسەر هەبووە، بەشێکیشیان پێداچوونەوە بە مۆڵەتەکانیان کراوە

جێگری پارێزگاری هەولێر دووپاتیشی كردەوە: ”من باسی ئەوەم کردووە، کە رێنمایی ئێمە بۆ کافێ و رێستۆرانتەکان، لەوانەی لایڤ میوزیکیان تێدایە و گۆرانیی زیندوویان تێدا دەگوترێ و خێزانی من و ئێوە دادەنیشێت، هەیانە هەفتەی چەند رۆژێک لایڤ میوزیكیان تێدایە، پێویستە چەند بڕگەیەک گۆرانیی کوردییان تێدا بگوترێ و هەر بە تەنیا گۆرانیی عەرەبی و ئینگلیزی نەگوترێ، باسى دیسکۆم نەکردووە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *