نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / قەشمەرخانەی شەفافیەتی قوباد تاڵەبانی

قەشمەرخانەی شەفافیەتی قوباد تاڵەبانی

بزانە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی چیان کردووە

محەمەد ئەحمەد

لەم ماوەیەدا بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی زۆر دەچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی و بەتایبەتی گرووپ و میلیشیا شیعەکان کۆدەبێتەوە .
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە هۆکاری سەرەکی پشت سەردانەکانی ئەم دواییەی بافڵ تاڵەبانی ئەوەیە بۆ دۆزینەوەی سیناریۆیەکە بۆ پەردەپۆشکردنی تێوەگلانی بافل و چەند سەرکردەیەکی یەکێتی لەوانە بەرهەم ساڵح لە دزینی سەدە کە تێیدا نزیکەی دوو ملیار و نیو دۆلار لە بانکەکانی عێراق دزرا و بەشێکی زۆری پارەکە دواتر لە بەغداوە گەیەندرایە سلێمانی و ئینجا لەوێوە بۆ وڵاتانی دراوسێ و دوبەی نێردرا.
ڕۆژنامەی فاینانشەل تایمزی بەریتانیا ڕاپۆرتێکی بە پێنووسی ڕۆژنامەنووس ڕیا چەلەبی لەبارەی وردەکاری دزین و گواستنەوەی پارەکە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە بەشێکی زۆری ئەو پارانە لەلایەن گرووپ و ملیشیاکانی شیعەوە و بەهاوکاری چەند بەرپرسێکی عێراقی ( کە یەکێیان بەرهەم ساڵحە ) نێرداوە بۆ ئێران.
سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزێکی چەکدار چوونەتە بەشی ئایتی فڕۆکەخانە و کارمەندەکانیان لەوێ دەکردووە و دیمەین ڤیدیۆی ناردنی پارەکانیان لە فرۆکەخانە، لە هاردەکان سڕیوەتەوە بۆ ئەوەی کارە نایاسایی و مافیاگەرییەکانیان لە لایەن کارمەندانی فڕۆکەخانەوە دزەی پێ نەکرێت.
لە لایەکی دیکەوە کردنەوەی سایتێک بەناوی شەفافیەت لە لایەن قوباد تاڵەبانی کە بووە جێی گاڵتەجاڕی چالاکوانانی سشیال میدیا ، بەشێکە لە هەڵمەتێک بۆ پەردەپۆشکردنی دزی و سەرانە سەندن و نادردنە دەرەوەی ملیار دۆلار بۆ دەرەوە .
لە ڕاپۆرتەکانی داهاتوودا چەندین نهێنی تری تایبەت بەم بابەتە ئاشکرا دەکەین .

بەپەلە

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *