نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ)

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ)

بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن و پشوو لە خۆشی و شادیدا بەسەر ببەن.
لەم بۆنە پیرۆزەدا، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و یەکتر قبوڵکردن و لێبودەیی و میانەڕەویی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاشتی و ئاسوودەییدا بژین.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *