نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی نزیکەی 8 ملیار دینار بۆ پارێزگای ھەولێر دا

مه‌سرور بارزانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی نزیکەی 8 ملیار دینار بۆ پارێزگای ھەولێر دا


 لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و فەراھەمکردنی ژینگەی پاک و پاک مانەوە و ڕاگرتنی سیمای شارەکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 7 ملیار و 871 ملیۆن دینار، بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی خاوێنکردنەوە و گواستنەوە و داپۆشینی خاشاک لە سنووری پارێزگای ھەولێر.
ئەم گوژمەیە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی ھەولێر خەرج دەکرێت.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *