نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رۆژووی ئێزی پەیامێکی ئاراستەی ئێزیدییەکان کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/12/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاندووە: “بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رۆژووی ئێزی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی رێزدار میری ئێزیدییان و بابەشێخ و جڤاتی رووحانی و تەواوی خوشک و برایانی ئێزیدی لە کوردستان و جیهان دەکەم و هیوادارم لە کەشوهەوایەکی پڕ خۆشی و ئارامی ئەم جەژنە بەڕێبکەن”.

دەشڵێت: “لەم بۆنەیەدا خوشک و برایانی ئێزیدی دڵنیا دەکەمەوە کەوا حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لەسەر خزمەتکردن و پشتیوانی ماف داخوازییەکانیان”.

سەرۆکی حکوومەت راشیگەیاندووە: “جەژنی رۆژووی ئێزی لە هەموویان پیرۆزبێت و هەر لە خۆشی و ئارامیدا بژین”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *