نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، ڕێز لە دۆستێكی گەلی کوردستان ده‌گرێت

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، ڕێز لە دۆستێكی گەلی کوردستان ده‌گرێت

وەک ڕێزلێنان لە دۆستایەتیی و پشتیوانی سەرۆکی پێشووی لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا سێناتۆر جیم ئینهۆف لە گەلی کوردستان ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا وەک نیشاندانی ڕێز و پێزانین بۆ پشتیوانیی بەردەوامی ئەو سێناتۆرە لە خەڵکی کوردستان، وێنەیەکی سێناتۆر جیم ئینهۆف لە هۆڵی VIP فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دابنرێت.

سەرۆکی حکومەت لە ڤیدیۆکۆنفرانسێکدا ، هەواڵەکەی بە سێناتۆر جیم ئینهۆف گەیاند و بەناوی گەلی کوردستان و بەتایبەتی بەناوی سەرۆک مەسعود بارزانی سوپاسی کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامیی لە هێزی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان کە چەندین جار بۆ نیشاندانی پشتیوانی خۆی، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.
سەرۆکی حکومەت ھەروەھا سوپاسی سێناتۆر جاک ڕید سەرۆکی ئێستای لیژنەی ھێزە چەکدارەکانیشی کرد بۆ داکۆکیکردن و پشتیوانیی بەردەوامی لە خەڵکی کوردستان.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *