
شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری یەكێتی، لە چوارچێوەی هەڵمەتی چەواشەكردنی خەڵك لەپێناو پەردەپۆشكردنی تاوان و تیرۆرەكانی یەكێتی، لەبارەی هەولێرەوە نووسینێكی نالۆژیكیی نووسیوە و تێیدا چەندان زانیاریی ناڕاستی بڵاو كردۆتەوە.
لە بەرامبەردا جوان ڕۆژبهیانی، ئهندامى پهرلهمانى كوردستان له فراكسۆنى پارتى ,راگەیاند: ”شادی نەوزاد لەمەدا راست دەكات، ڕێگاوبانهكانی ههولێر ئهوهنده تایبهتن، كاتێ دهمهوێ بچمه هەر شوێنێك، نازانم به شەقامی خێرای 120یدا بڕۆم، یان به شەقامی 150ییدا؟ یان بە جووتسایدەكانی نێوان گەڕەك و شەقامە سەرەكییەكاندا؟”
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی پێیوایە یەكێتی گرفتەكانی ناوخۆی هێندە زۆرە، بە دروستكردنی بەرەی شەڕی ئیعلامی دژی پارتی هەرگیز ناشاردرێتەوە، ”ئەوەتا ڕۆژێك یەكتر ژەهرخوارد دەكەن، ڕۆژێك هێز دەبەنە سەر یەكتر یان كادیرانی خۆیان تیرۆر دەكەن، رۆژێكی تر هێزی دەمامكدار دەنێرنە سەر فەرمانگە حكوومییەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان و دۆسیە بە دۆڵابەوە دەڕفێنن، سەیرە كە شادی نەوزاد هەموو ئەو شتانە نابینێ؟“
لە كۆتاییشدا ئەوەی وەبیر شادی نەوزاد هێنایەوە كە كاتێك لهنێو شارهكهى خۆی كامێرای نهێنییان بۆ دانایەوە و ”ئۆقرهت لێ بڕا“، هانای بۆ ههولێر هێنا و ”هەولێر ئامێزی بۆ كردییەوە، بەڵام وادیارە هەولێرتان لێ بووە بە مۆتەكە، هەرچەندە حەزیش دەكەن، بەڵام هەرگیز بە ناسەقامگیری ئەو شارە نابینن.“
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە