نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشێک لە زانکۆکان دروست دەکرێت

یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشێک لە زانکۆکان دروست دەکرێت

د. کامەران یوونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند: یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی، زانکۆکانی پزیشکی هەولێر، پۆلیتەکنیکی هەولێر و سەڵاحەدین دروست دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکەی دوێنێمان لەگەڵ د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان تاوتوێ کرا و ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی پڕۆژەکە نیشان دا.

د. کامەران باسی لەوەش کرد کە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لەسەر ڕووبەری 13 دۆنم زەوی لە نێو دێی کۆنی زانکۆ تایبەت دەبێت بەو مامۆستایانەی زانکۆ کە هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دکتۆران.

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین سەبارەت بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران ئاماژەی بەوەش دا کە لە کەمپی نوێی زانکۆ شوێنی گونجاو بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی فەرمانبەران دانراوە و لە کۆبوونەوە لەگەڵ ئەو لێژنەیەی تایبەتە بە دروستکردنی کەمپی زانکۆ باس کراوە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *