
فەرەیدۆن نامدار هەناردەکارى هەنار بۆ دەرەوەى وڵات, ڕاگەیاند:حکوومەت و سەرۆک وەزیران زۆر پشتیوانمانن زۆر سوپاسیان دەکەین, بەدەم داواکارییەکەمانەوە هاتووە و هەماهەنگى لەگەڵ کردووین ,لە ڕوى ماددى و مەعنەوى و ڕێکخستنى بازاڕ و بەبازاڕکردنى بەرهەمەکان هاوکارمانە.
فەرەیدوون نامدار وتیشى: هەنارى کوردستانمان کردووە بە براند هەناردەى بازاڕەکانى وڵاتانى لەندەن و ئیماڕات و قەتەر و کوێت دەکەین, سەرۆک وەزیران بەڵێنى پێداوین بەردەوام پشتیوانمانبێت, جگە لە هەنار بەرنامەداندراوە هەنجیر و ترێ و تەماتە و پەتاتە و شوتى لە بەرنامەمانداهەیە بیانێرینە دەرەوە لە کاتى وەرزى خۆیدا.
زیاتر نامدار وتى: ١٥٠٠ تەن هەنار دەنێرینە دەرەوەى وڵات و تاکو ئێستە ٥٠٠ تەن هەنارمان ناردووەتە دەرەوە گرێ بەستمان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک هەیە کە هەنارەکانمان بۆ دەگەیەننە بازاڕەکانى دەرەوە.