نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

ەمڕۆ یەکشەممە 27ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە جەنەرال ئەندرو گارنەر جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.

جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا،کورتەیەکی دەربارەی ئەرک و چالاکییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا خستەڕوو. پابەندبوونی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیشی، بە بەرەدامیی پشتگیريکردنی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

  سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر دوایین هەنگاو و بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە و جەختی لە پێویستیی سەرخستنی پرۆسەکە وەک بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و برەودان بە هەماهەنگیی ئەمنی و سەربازی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

564365
543543
5435
3453
435543
534543

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *